ده‌زگای میت-ی توركیا هه‌واڵی له چالاكی خستنی گه‌ریلایه‌كی بە نازناوی "ڕێناس ڕاپەڕین"راگه‌یاند
"ڕێناس ڕاپەڕین"
وێستگه نیوز-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، كه دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینیی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامیانداوه، هێرشی زەمینیش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه و بە پێی ئامارە نوێیه‌كان 20 گه‌ریلا له‌چالاكی خراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا کە ئاژانسی ئەنادۆڵ ناوەرۆکەکەی بڵاوکردوەتەوە، هاتووە: "دوای شەهیدبوونی ئەو سەربازە قارەمانانەمان، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی کرایە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان لە باکوری عێراق و باکوری سوریا و پشتیوانی هێرشە زەمینییەکانیش بەردەوام بوو. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بە پێی ئامارە بەراییەکان 20 تیرۆریست لە باکوری عێراق لە چالاکی خراون."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) له چالاكی خستنی ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌ی به‌ناوی "فایق ئایدن" بڵاوكردهوهو له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاتووه: "لە قووڵایی 160 کیلۆمەتری سنوورەکانی تورکیا لە ناو عێراقدا، فایق ئایدن کە بە ناوی خوازراوی "ڕێناس ڕاپەڕین" لە ئەوروپا ئەرکی کۆکردنەوەی چەکدار بوو بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە، لە چالاکی خست."
ده‌زگاكه رایگه‌یاندوه كه شوێنی خۆحەشاردانی فایق ئایدن-یان ده‌ستنیشان كردوه‌و زانراوه کە ناوبراو "گەیشتووەتە سلێمانی لە باکوری عێراق و دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی چەکدار و گوشارخستنە سەر خەڵک و بەو پێیەی کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، بڕیار درا کە ئۆپەراسیۆنی لە دژ ئەنجام بدرێت."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای میت، بۆ لە چالاکی خستنی ئایدن، "ئۆپەراسیۆنێکی هەستیار بە یارمەتی کارمەندانی مەیدانی" بەڕێوەچووه و لە کاتی گونجاو، لە قووڵایی 160 کیلۆمەتری سنوورەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراقدا ناوبراویان له چالاكی خستوه.
PM:03:58:13/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت