وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رۆژانی پشووی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێ راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ رۆژانی پشووی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی 2024 له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و 19 رێنمایی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینینی و جه‌ژنی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، پیرۆزبایی له كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و پزیشكان و په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، هیواخوازین ساڵی ئاینده ببێته ساڵی خۆشگوزه‌رانی و هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌خوازین".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "هاوڵاتیانی به‌ڕێز و دام و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ڕۆژانی پشووی فه‌رمی هه‌مان ڕۆژانی پشووی ڕاگه‌یاندراوه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان راده‌سپێردرێت كه ده‌وامی ئێشكگری ده‌بێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌پێ ی ئه‌م رینماییانه‌ی خواره‌وه:
١- فریاكه‌وتنه‌كان (٢٤) كاتژمێر كراوه ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
٢- ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت.
٣- نۆرینگه ده‌ره‌كیه‌كان كراوه ده‌بن له ڕۆژانی پشوو.
٤- ڕاوێژكارییه (٢٤) كاتژمێرییه‌كان كراوه ده‌بن به‌پێی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.
٥- سه‌نته‌ره‌كانی شووشتنی گورچیله به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.
٦- تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (٢٤) كاتژمێری وه به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نرێت بۆ شوێنه گشتیه‌كانی پێویست و گه‌شتیاریه‌كان.
٧- له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
٨- تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچوونه‌كانیان.
٩- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت.
١٠- پابه‌ندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ده‌وامی ئێشكگری له ڕۆژانی پشوودا.
١١- هێله‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه له ڕۆژانی پشوو.
١٢- لێژنه‌كانی به‌دواداچوون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچوونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
١٣- بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته هێلی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
١٤- هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌بێت.
١٥- ئاماری ڕۆژانه ده‌بێت له ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێر له ڕێگای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه له (٨) ی به‌یانی تاكوو (٨) به‌یانی رۆژی دوایی ره‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان.
١٦- ڕۆژانه فۆرمی تایبه‌ت به ئاماره‌كان ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان.
١٧- ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبولانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین بكرێت.
١٨- به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
١٩- سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه پێویسته به شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌بێت.
PM:08:13:24/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت