نوێترین زانیاری لەسەر دەنگۆی پشووی سبەینێ یەکشەممە


وێستگە نیوز-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، سبەینێ یەکشەممە دەوام ناکرێت ئەوەش بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە کە رۆژی دووشەممە دەستپێدەکات، بەڵام بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دەوامی فەرمییە، هەرکەسێک دەوام نەکات بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت.

 بەپێی ئەوەی ئەمڕۆ (شەممە) پشووی فەرمییە و لەم هەفتەیەدا تەنیا سبەی (یەکشەممە) دەوامی فەرمی هەیە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سبەینێ پشوو بێت.

کەناڵی رووداوە لە زاری بەرپرسێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوە، "سبەینێ لە تەواوی فەرمانگە و قوتابخانەکان دەوامی فەرمییە و هەرکەسێک نەچێتە دەوام، بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت."

بەرپرسەکە وتویەتی: هەر هاوڵاتییەک مامەڵەی هەیە، سبەینێ دەتوانێت سەردانی ئەو فەرمانگەیە بکات کە پێویستی پێیەتی، جگە لە چەند فەرمانگەیەک نەبێت کە بەفەرمی رایگەیاندووە بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریارییەوە دوام ناکەن، لەوانە؛ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی دووشەممە 25ـی ئەم مانگەوە تا 1ی 1ی ساڵی نوێ لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی 02-01-2024 دەوام دەستپێدەکاتەوە.


PM:05:57:23/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 8924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو