پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی: رۆژانی پشووو دەوام دەکه‌ین


وێستگه‌نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، رۆژانی پشووو دەوام دەکه‌ن و هاووڵاتیانیش دەتوانن پاسپۆرتی جۆری A  وەربگرنەوە.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، تیایدا هاتووه‌: لەرێگەی روونکردنەوەیەکەوە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی (هەینی و شەمە یەکشەمە) واتە 22 تا 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا چواری ئێوارە دەوام دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان سەردانی بەرێوەبەرایەتی بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئەم هەنگاوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان  و پێدانەوەی  پاسپۆرته‌كانیانه‌.


AM:10:25:21/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو