له‌ دهۆك شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ روویدا و كوژراو هه‌یه‌


وێستگه‌نیوزـ

لە نزیک پارکی دڵشاد محەمەد لە دهۆک شەڕەتەقە دروستبووە و دوو کەس کوژران، وتەبێژی پۆلیسی دهۆکیش زانیاری لەبارەی رووداوەکە دەدات.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند کاتژمێر 9:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە لە بەرامبەر پارکی دڵشاد محەمەدی سەنتەری دهۆك رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و دوو کەس کوژراون.

روونیشیکردەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو دوو کەسە تەقەیان لە یەکتر کردبێت، چونکە هەردووکیان دەمانچەیان پێ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوو کوژراوەکە تەمەنیان نزیکەی 60 ساڵە و پێدەچێت کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبوو بێت.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك راشیگەیاند کوژراوەکان خەڵکی دهۆکن و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و زانیاری زیاتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.


AM:10:36:14/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت