حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 18ی کانونی یەکەم، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پشوه‌كه بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، 18ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژی 18ی كانونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "پشووەكە هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 19ی كانونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەستپێدەكاتەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیارە رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و له‌م پرۆسه‌یه‌دا زیاتر لە 23 ملیۆن و 368 هەزار کەس دەتوانن دەنگ بدەن.
PM:02:25:13/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 5820
جار خوێنراوه‌ته‌وه