حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به پشووه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری دا
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وامی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له پارێزگاكانی هه‌رێم ئاساییه و پشوو نییه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له له وه‌تس ئه‌پ وتی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه پشوو نییه و ده‌وامی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له پاریزگاكانی هه‌رێم ئاساییه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 10ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پشووه‌كه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌بۆنه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه‌یه".
PM:07:48:07/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت