حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ كه‌ركوك بۆردوومان كرا و كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌ باره‌گاكانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ سنووری‌ شاری‌ كه‌ركوك بۆردوومان كرا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژران و برینداربوون.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ئاژانسی‌ به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ باره‌گاكانی گروێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ناو قه‌زای دوبز بۆردوومان كرا".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ ئه‌نجانی‌ بۆردوومانه‌كه‌دا 5 چه‌كدار كوژران و 3ی‌ تر برینداربوون".

لای‌ خۆیه‌وه‌ میدیای گروپی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات رایگه‌یاند كه‌ بۆردوومانه‌كه‌، باره‌گایه‌كی‌ گروپی‌ موقاوه‌مه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ عێراقی‌ به‌ئامانج گرتووه‌.


هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ "لە ئاکامی گورزێکی ئاسمانی بۆ سەر بارەگای یەکێک لە گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای کەرکوک لە عێراق کە گومان دەکرێت ئەمریکا ئەنجامی دابێت، لانیکەم 5 چەکدار کوژراون”.

پێشتر په‌رله‌مانتار فالح خه‌زعه‌لی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "تاوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی هێزه‌كانی حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ كه‌ركوك درێژكراوه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیله‌ له‌ غه‌ززه‌".

وتیشی‌: "ده‌بێت حكومه‌ت پشتیوانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌  بێت و ده‌ركردنی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق داواكارییه‌كی ره‌وا و نیشتمانییه‌”.

راشیگه‌یاند كه‌ "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌ئامانجكردن و پێشێلكارییه‌كانی دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ سه‌روه‌ری هیچ به‌هایه‌كی نییه‌ ".


PM:09:52:03/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت