به وێنه.. شاره‌وانی سلێمانی له رۆژانی پشوودا هه‌ڵمه‌تی قیرتاوكردن ده‌ستپێده‌كات
دیمەنێک لە هەڵمەتەکە
وێستگه‌نیوزـ
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پشوو و كەمی هاتووچۆی هاووڵاتیانەوە دەستیان بە هه‌ڵمه‌تی قیرتاو كردن كردووە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا باسی له‌وه‌شكردووە، ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووەمی 2023، بەهۆی بوونی هاتوچۆی كەمتری هاووڵاتییان و شۆفێران لەسەر شەقامەكان، دەستكرا بە قیرتاوكردنی شەقامی تەنیشت پردی دووڕییانەكە كە پێش چەند رۆژێك كاری بڕینی بۆ كرابوو.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی پشووی ئاسایی فەرمانبەران و دامودەزگا حکومییەکانە، بەڵام تیمەکانی شارەوانی سلێمانی لە کارکردن بەردەوامبوون.
PM:03:14:10/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت