فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: چوارشه‌ممه پشووی فه‌رمی ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه چوارشه‌ممه له هه‌موو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، سڵاوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، ڕۆژی چوارشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2023 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی (12ربیع اڵ‌ول)، له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "له هه‌مان كاتدا پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پابه‌ندی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بن".
راشیگه‌یاندووه كه "ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 28ی ئه‌یلولی 2023 له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
PM:01:10:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت