مه‌سرور بازرانی: گه‌یشتنیه رێككه‌وتنی گونجاو، سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
وێستگه نیوزـ
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی 700 ملیار دیناری دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد كه توانویانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گونجاو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، مه‌سرور بازرانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشی كردوه بۆ "خۆڕاگر"یان و له‌ده‌ست نه‌دانی "متمانه" به حكومه‌ت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مسرور بازرانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرس و سەرۆكی بەشێك لەحزبە سیاسییەكانی عیراق كۆبوونەوە، كە تایبەت بوون بە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.
لەو كۆبوونەوەیەدا وەفدی هەرێم داوایكرد بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بەغدا مانگانە 800 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عیراق یەكلادەكرێتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم:
بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن مووچەی هاووڵاتیان.
سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.
سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا.
سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حکومەتی فیدرال.
سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون.
سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.
بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
PM:03:40:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت