رێباز حەملان: بە پشوودرێژدی سەرۆك وەزیران ئەم دۆخە تێدەپەڕێت
وێستگه نیوزـ
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له نوسینێكدا ده‌ڵێت: بە پشوودرێژدی سەرۆك وەزیران ئەم دۆخە تێدەپەڕێت.
رێباز حه‌ملان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "بەئیرادەی خۆراگری ھاونیشتمانیان و موچەخۆران، بە پشوو درێژی جەنابی سەرۆک وەزیران و حکومەتی ھەرێم، ئەم دۆخە دژوارەی دارایی کە بەسەر ھەرێمەکەمان دا فەرزکرا، تێدەپەرێت."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێت: مافی ماف خوراو بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە، لە دوای ھەموو تاریکە شەوێک رۆژێکی رووناک ھەڵدێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم زۆر دواكه‌وتوه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئۆباڵه‌كه‌ی خستوه‌ته ئه‌ستۆی به‌غدا و به‌غداش خۆی به بێ تاوان ده‌زانێت، بڕیاریشه سبه‌نێ پێنجشممه‌ش وه‌فدێكی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
PM:08:10:13/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت