سه‌رەڕای پشوو مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز-
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 6ی رابردوو له هه‌رێم به‌رده‌وامه و بڕیاره مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش بكرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 3ی ئابی 2023 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مانگی حوزه‌یران بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5-8-2023 ده‌وامی ئه‌و بانكانه ئاسایی ده‌بێت كه ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌یان له‌ئه‌ستۆیه و مووچه‌ی "دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان" دابه‌ش ده‌كرێت.
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بۆ رۆژانی داهاتوو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ..
AM:09:04:05/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 20796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت