بارزانی: دوای نۆ ساڵ لە تێپەڕینی كارەساتی شنگال بەداخەوە برینەكانی ساڕێژ نەكراون
مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی
وێستگهنیوزـ
مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، دوای نۆ ساڵ لە تێپەڕینی كارەساتی شنگال بەداخەوە برینەكانی شنگال ساڕێژ نەكراون و ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی خوشك و برایانی ئێزیدی هەر بەردەوامە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 3ی ئابی 2023، مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی بهبۆنهی نۆساڵهی كارهساتی شنگال به دهستی داعش بڵاوكردهوه و رایگهیاند: دوای نۆ ساڵ لە تێپەڕینی كارەساتی شنگال بەداخەوە برینەكانی شنگال ساڕێژ نەكراون و ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی خوشك و برایانی ئێزیدی هەر بەردەوامە.
دهشڵێت: "رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی كۆتایی بە نەهامەتی و ئازارەكانی خەڵكی شنگال بهێندرێت".
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و هەزاران کەسیشی فڕاند. تا ئێستا 2713 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن کە 1270 کەسیان ژن و 1443 کەسیان پیاون. هەروەها تائێستا 3570 کەس لە فڕێندراوانی کوردی ئێزدی رزگارکراون کە 339 پیاو و 1214 ژنن و ئەوانی دیکەش منداڵی کچ و کوڕن.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی نۆ ساڵەی جینۆسایدكردنی شنگال
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
دوای نۆ ساڵ لە تێپەڕینی كارەساتی شنگال بەداخەوە برینەكانی شنگال ساڕێژ نەكراون و ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی خوشك و برایانی ئێزیدی هەر بەردەوامە.
رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی كۆتایی بە نەهامەتی و ئازارەكانی خەڵكی شنگال بهێندرێت.
بەڵام جێگەی پرسیارە بۆچی تا ئێستا حكومەتی عێراقی نەیتوانیوە رێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكات و، تا كەی حكومەتی عێراق بوار بەو هێز و لایەنانە دەدات كە رێگری لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال بکەن؟
لەو یادەدا گەلی كوردستان ئەو چاوەڕوانیەی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی تر هەیە كە هاوشێوەی ئەڵمانیا و بهریتانیا بە فەرمی دان بە جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان لە لایەن داعشەوە بنێن و هەروەها بە فەرمی كیمیابارانكردن و پڕۆسەكانی ئەنفال و سەرجەم تاوانەكانی تریش بە جینۆساید بناسن كە بەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراون.
لە نۆیەمین ساڵیادی كارەساتی شنگالدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین و، ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرز دەنرخێنین كە مێژوو و قارەمانێتیان تۆمار كرد و بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان بەخشی و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە.
مسعود بارزانی
3ـی ئابی 2023
AM:10:08:03/08/2023
ئهم بابهته 1224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت