وێنه..زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كانی شنگال له ئامێدی
وێستگه نیوزـ
له ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی داودیە-ی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی شنگال كه ده‌كه‌وێته قەزای ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌ڤانه‌ی ئاواره‌كان سوتاون.
به‌رپرسیانی كه‌مپه‌كه رایانگه‌یاندوه: لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 17 کەرەڤانەی ئاوارەکان بە تەواوەتی سووتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە، خێزانه‌كانی ناو ئه‌و گه‌ره‌ڤانانه‌ش بێ ماڵ و پێداویستی ماونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێن كه تائێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دیار نییە و تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆلینەوەن و تیمەکانیش لە هەوڵدان بەزووترین کات خێمە و پێویستی بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كان دابین بکەن.
PM:12:50:28/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت