دەزگای هەواڵگری تورکیا: به‌رپرسێكی په‌كه‌كه له شنگال كوژرا
وێستگه نیوزـ
دەزگای هەواڵگری تورکیا ده‌ڵێت به‌رپرسێكی پارتی كرێكارانی توركیایان له شنگال به نازناوی "زاگرۆس چه‌كدار" كوشتوه كه ویستویه‌تی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ره‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڕوات.
میدیاکانی تورکیا به‌پێی دەزگای هەواڵگری وڵاته‌كه‌یان بڵاویانكرده‌وه كه لە ئۆپەراسیۆنێکدا "مەسعود جەلال عوسمان ناسراو بە "زاگرۆس چەکدار"یان كوشتوه كه بەرپرسی شنگال ـی پەکەکە بووه.
دەزگای هەواڵگری توركیا ئاشكرایكردوه كه مەسعود جەلال عوسمان لەکاتی چوونی بۆ کۆبوونەوەیەک کراوەتە ئامانج و ده‌ڵێت ناوبراو "چەندین جار فه‌رمانی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی توركیای داوە و لە ساڵی 2018 سوریای بەجێهێشتووە و بۆ پشتیوانیكردنی پەکەکە هاتووەتە عێراق."
"زاگرۆس چه‌كدار" لەدایکبووی دەرباسێ-ی رۆژئاوای کوردستانە و ساڵی 2010 چووەتە ناو ریزەکانی پەکەکە، ساڵی 2015 هاتووەتە عێراق و دوای وەرگرتنی مەشق و راهێنانی چەک دووبارە گەڕاوەتەوە سوریا.
AM:11:19:28/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 16084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت