فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه 19ی ته‌مموز، پشووی فه‌رمییه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ده‌ڵێت: پشووەکە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییە و سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
پێشتر فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه "به‌پێی ڕۆژژمێری فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه، ڕۆژێك ده‌بێته پشووی فه‌رمی".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری وتبووی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای خۆرئاوابوون، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌می سه‌ری ساڵی كۆچی ده‌ستنیشان ده‌كات".
راشیگه‌یاندبوو كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكاته ڕۆژی پشووی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
PM:09:24:17/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه