حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشووه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕۆژی پشووی فه‌رمی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه دیاری ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی ڕۆژژمێری فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه، ڕۆژێك ده‌بێته پشووی فه‌رمی".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای خۆرئاوابوون، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌می سه‌ری ساڵی كۆچی ده‌ستنیشان ده‌كات".
ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكاته ڕۆژی پشووی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
PM:03:13:17/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 4676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت