"هێزەکانی پێشمەرگە لە پشووی ساڵی نوێدا لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام بوون"
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە هێزەکانی پێشمەرگە لە پشووی ساڵی نوێدا لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام بوون.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان، کە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە بەردەوامن لە ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنەکان، بۆ ئەم مەبەستە، لە بەرواری ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، تاوەکو رۆژی ٣ـی کانونی دووەمی٢٠٢٣، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لە سنوری ناوچەی قەرەحەسەن، لە گوندەکانی( سیامەند سور، قشڵاخ، فەرقان، پەڵکانە، بزڵە، ئاخورگورجی)، ئەنجام دا".
وەزارەتەکە ئەوەشی راگەیاندووە، " ئەو ناوچەیە سنورێکی بەرفراوانە و کێوماڵ کردنی پێویستە و دەبێتە هۆی سەقامگیرتر بوونی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و دڵنیایی زیاتر بۆ دانیشتوانی ناوچەکە".
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، "ئەم ئۆپەراسیۆنە بە سەرپەرشتی فەرماندەی لیوای ٢٢ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە، دوای ئەوە هات، کە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، لە کاتی نزیک بوونەوەی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ لە چەند شوێنێکی ناوچەکە زیادی کردبوو، بۆئەوەی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و ناوچەکە پارێزراو بێت و بە خۆشی بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێی (٢٠٢٣) بکەن".
ئۆپەراسیۆنەکە، ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، کە تیایدا یەکەکانی سەر بە لیوای۲۲ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون.
PM:09:35:03/01/2023
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت