پەروەردەی هەولێر رۆژێک پشووی راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند،  وەک ئامادەسازییەک بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و  قوتابیان  لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) جگە لە ئیدارەی سۆران پشوو دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "پاش وەرگرتنی رەزامەندی  بەڕێزان جەنابی وەزیری  پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر  وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و  قوتابیان  لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا،  سبەی سێشەممە پشووی فەرمی دەبێت".

ئەوەش هاتووە، پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە.


PM:11:06:20/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت