خانەقین؛ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گەنجێک گیانی لەدەستدا
ویستگە نیوز-
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆووە کە لە نێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویدا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش هەڵهاتووە بۆ شوێنیکی نادیار.
ئەمشەو 19ی کانوونی یەکەمی 2021، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، ''کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو تەرمی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ گەیاندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەزای خانەقین کە لە ڕووداوی هاتووچۆی نێوان ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبیلێکدا گیانی لەدەستدابوو.
ئەوەشیخستەڕوو، ''بە پێی قسەی ئەو کەسانەی گەنجەکەیان بردۆتە بەشی فریاکەوتن شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە هەڵهاتووەو پۆلیسی ناوچەکەش گەشتوونەتە شوینی ڕووداوەکە.''
بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو هەزار و 287 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە تیایدا 316 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 991 کەسیش برینداربوون.
PM:11:50:19/12/2021
ئهم بابهته 6904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت