مەحما خەلیل: هێزێكی سه‌ربه په‌كه‌كه فه‌رمانگه حكومییه‌كانی له شنگال داخست
وێستگه نیوزـ
قایمقامی شنگال رایگه‌یاند كه هێزێک بە ناوی ئیدارەی خۆسەر و دیموکراتی لە شنگال، بە فەرمانێک دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکومەتی راگرتوه.
كه‌ناڵی روداوه له‌زاری خەلیل، قایمقامی شنگال بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزێکی ئاسایشی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەناوی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر و دیموکراتی، فەرمانێکیان بڵاوکردوەتەوە کە لە ناوشار و دەوروبەری شنگال دەبێ سەرجەم کارەکانی دام و دەزگا حکومیەکان رابگیرێن تاوەکو کاتێکی نادیار.
وتیشی: هەموو فەرمانگە و دام و دەزگاکان لە بەیانی ئەمڕۆوە کارەکانیان راگرتووە بۆ ئەوەی هیچ روداوێکی نەخوازراو روونەدات، ئه‌وانیش وه‌ه‌ك یه‌كه‌ی ئیداری نوسراوێکی بەپەلەیان بۆ پارێزگاری نەینەوا کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و سەلامەتی ژیانی فەرمانبەرانیش بگرنە ئەستۆ.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه فڕۆکەکانی تورکیا بارەگای ئەنجومەنی گەل-ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یان لە کۆمەڵگەی خانەسوری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج، دواتر وترا كه "دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون." بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لە شنگال گوتی بۆردومانەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
رۆژی سێشەممە 7ی ئه‌م مانگه‌ش لە هه‌مان كۆمه‌ڵگا، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێكی بەرپرسێکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یه‌به‌شه)یان بەناوی (مەروان بەدەل حاجی) کردە ئامانج و بەو هۆیەوە بەرپرسەکە گیانی لەدەستدا.
PM:01:49:12/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت