به‌ڤیدیۆ..توركیا ناوچه‌یه‌كی شنگالی بۆردومان كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ناحیه‌ی خانسور-یان له قه‌زای شنگال بۆردومان كرد.
ئاژانسی هاوار نیوز ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه دیمه‌نه‌كانی دوای بۆردومانه‌كه ده‌رده‌خات، به‌پێی ئه‌و زانیارییاه‌ش كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، باره‌گای ئه‌نجومه‌نی گه‌ل سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستانه‌و بۆردومانه‌كه‌ش هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه‌یان له باكوری سوریا له چالاكی خستوه و وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت كه گوایه ئه‌و دوو گه‌ریلایه به‌نیازبون له سنوری ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا به‌ناوی "كانی ئاشتی" هێرش ئه‌نجام بده‌ن.
PM:10:27:11/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت