لە بۆردومانێکی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه له شنگال گیانی لە دەستدا
ئۆتۆمبێلی بەرپرسەکەی پەکەکە دوای پێکرانی
وێستگه نیوز ـ
له هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له قه‌زای شنگال كرایه ئامانج و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی فه‌رمی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە شنگال، بەرپرسێکی سەربازیی یەپەشەی سەر پەکەکە بە ناوی (مەڕوان بەدەل حاجی) ناسراو بە (دژوار) گیانی له ده‌ستدا.
هاوكات میدیاكانی په‌كه‌كه به‌بێ ئاماژه‌دان به گیان له ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كه‌یان، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه‌له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا منداڵ هه‌یه.
PM:03:42:07/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت