وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە لەخانەقین داعش هێرشیکردبێتەسەر سەنگەرەکانیان

‌سەنگەرێکی پێشمەرگە


وێستگەنیوز-
لیوای 3ـی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دەنگۆی هێرشی چەکدارانی داعش لەسنوری خانەقین دوورە لەراستییەوە و رەتیدەکەنەوە چەکدارانی ئەو رێکخراوە پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان دابێت.

دلێر شکور، فەرماندەی لیوای 3ـی وەزارەتی پێشمەرگە لەرونکردنەوەیەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "لیوای 3ی پێشمەرگە لە گەرمیان ڕەتیدەکاتەوە لەلایەن داعشەوە پەلاماری سەنگەرەکانمان درابێت".

باسی لەوەشکردوە، "ئەو ھەواڵانەی باس لە ھێرشی گروپی چەکدارانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە سنور خانەقین  دەکەن دوورە لە راستییەوە".

ناوەڕاستی مانگی رابردوو دلێر شکور فەرماندەی لیوای 3ی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، داعش تەکنیکێکی نوێ بەرامبەر پێشمەرگە بەکاردەھێنێت کە بریتییە لە رەوانەکردنی ژمارەیەک چەکدار لە سوریاوە بۆ عێراق بە شێوەی مەفرەزەی بچوک بچوک. بەجۆرێک تەواوی چەکدارەکان شارەزای بواری ھێرش و دانانی بۆمب و کردەی رفاندنن بۆیە لەم کاتەدا "داعش بەدوای دەرفەتدا دەگڕێت".

ئاماژەی بەوەشکردبوو، چەکدارەکان "قەناسی لیزەرییان پێ یە، دووربینی حەراری و چەندین جۆر چەکی پێشکەوتوویان پێ یە، ئەوان دەعم دەکرێن لە نێو سوریا و عێراق و ئیقلیمەوە، بەشێکیشیان کۆنە بەعسیەکانن."


PM:08:29:01/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 5632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو