ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەخانەقین بەڕێوەچوو


وێستگەنیوز-

راگەیاندنی  لیوای 28ی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە،  بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی گوند و ناوچەکانی باکوری قەزای خانەقین لەسنوری پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ هێزەکانیان  ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی پێگەکانی داعشیان ئەنجامدا.

لەراگەیەنراوەکەی لیوای 28ی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دابینکردنی ئاسایش  بۆ گوندەکانی کەریم داود و  زەورە لەنزیک روباری ئەڵوەند بووە.

باس لەوەشکراوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەرەوپێشچوونیان بەدەستهێناوە و چەند ناوچەیەک کەگومان دەکرێت لەلایەن گروپی چەکدارانی داعش بەکاربهێنرێت، کۆنتڕۆڵکراون.


PM:10:47:18/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو