لە یەپەگەوە بۆ تورکیا: هێرشەکەی قامیشلۆ بێ وەڵام نابێت
وێستگە نیوز_
وتەبێژی یەپەگە هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر قامیشلۆ ئیدانە کرد و دەڵێت، " ئامانجی تورکیا کۆمەڵکوژکردنی کوردە، بەڵام هێرشەکە بێ وەڵام نابێت".
نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی هێرشەکەی تورکیا لە گەڕەکی هلێلیی شاری قامیشلو ئەنجامیدا، کە بەهۆیەوە کەسێک بەناوی، یوسف گولۆ و دوو منداڵی شەهید بوون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت: "جارێکی تر دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە بەر چاوی جیهانەوە نیشانیدایەوە، کە لە هەموو شوێنێک گەلی کورد دەکاتە ئامانج و پاکتاوی دەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هێرشی دڕندانەی دوێنێ بۆ سەر قامیشلۆ ئەوە نیشان دەدات، کە مەبەستی دەوڵەتی تورکی تۆرانی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردان و هاوڵاتییانە بە بێ جیاوازیی، تەنها لەبەر ئەوەی کوردن، کۆمەڵکوژیان دەکات".
وتەبێژی یەپەگە لەگەڵ ئیدانەکردنی رووداوەکە، ئاماژە بەوەشدەکات، "کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانێت کارمان تێ بکات و ناتوانێت ئێمە لەسەر ڕێگای شەهیدان و تێکۆشانی ڕزگاری و تیرۆری دڕندانە دووربخاتەوە".
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) جەختدەكاتەوە، "کە هێزەکانیان پابەند و وفادار دەبن بە ئامانجەکانی شەهیدان و بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و تێکشکاندنی داگیرکاریی تورکیا، وتیشی، "ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە بێ وەڵام نابێت".
PM:06:58:10/11/2021
ئهم بابهته 2060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت