فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی له قامیشلۆ كرده ئامانج
وێستگه نیوزـ
له گه‌ڕه‌كی هیلالیه-ی شاری قامشیلۆ له رۆژئاوای كوردستان، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه میدیاكان ده‌ڵێن سه‌ربه توركیا بوه، ئۆتۆمبیلێكی كرده ئامانج و ته‌قاندییه‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه سوتا.
سایتی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئۆتۆمبیله‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاش باسیان له‌وه كردوه كه سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ژماری كوژراوه‌كان سێ كه‌س بوون.
PM:04:49:09/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت