بەشیر حەداد: ئەو دۆخە چەکدارییەی لەشنگال هەیە جێگەی قبوڵکردن نیە
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
وێستگەنیوز-
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک گروپی چەکداری رێگری لەکاندیدانی پارتی دەکەن لەپارێزگای نەینەوا و شنگال بانگەی هەڵبژاردن بکەن ئەوەش "جێگەی قبوڵکردن نیە، بۆیە داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن هەنگاوی خێرا بۆ چارەسەری کێشەکە بنێت".
بەشیر حەداد لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی گشتی ھێزە چەکدارەکان دەکەن، ھەنگاوی خێرا بگرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەو دیاردە چەکدارییەی کە لە دەرەوەی یاسا لە قەزای شنگالی سەربە پارێزگای نەینەوا بوونی ھەیە. چونکە ئەو چەکدارانە رێگری لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن بۆ بانگەشەکردنی ھەڵبژاردن، بچنە ناو قەزای شنگال و پێشکەش کردنی بەرنامەکانیان لە بازنەکانی ھەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو ھەڵسوکەوتانە جێگەی قبوڵ کردن نین و پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانە".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، داوا لە لایەنە حکومی و ھێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا دەکەن کە رۆڵی خۆیان لە بەرامبەر تەواوی بەربژێرەکان ببینن، رێگری لەو ھەڕەشانە بکەن کە رووبەڕووی ژمارەیەک لە بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتەوە، "چونکە ئەو بابەتە کاریگەری دەبێت بەسەر سەقامگیری تەواوی پارێزگاکە."
PM:07:46:04/10/2021
ئهم بابهته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت