لەگەڵ گەڕانەوەی پارتی بۆ شنگال هێز جوڵێندرا


وێستگە نیوز_
 
لە دەروازەی گوندی گوهبەل رێگری لە چوونی کاندیدانی پارتی و بەرپرسی لقی 17ی پارتی کرا، بچنە مەزارگەی شەرەفەدین و بانگەشە بکەن، میدیاکانی نزیک لە پارتی یەپەشە تۆمەتبار دەکەن، هاوکات حەشدی شەعبی هێزی لە ناوچەکە جوڵاندووە.

 
ئەمڕۆ 02ی تشرینی یەکەمی2021 بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی  لە ڕێگەی کاندیدەکانییەوە گەڕایەوە شنگال، ئەوەش بە سەرپەرشتیی جەعفەر ئیبراهیم، سەرپەرشتیاری بانگەشەی پارتی نەینەوا، بەڵام لە دەروازەی گوندی گوهبەل لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین رێگرییان لێکرا.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە، کە "هەموو هاوئاهەنگییەک لەنێوان ئەو شاندەی پارتی و هێزەکانی عێراق کرابوو، هێزێکی عێراقیش لەگەڵ ئەو شاندەدا بوو، بەڵام بەداخەوە هێزەکانی یەپەشە و پەکەکە و بە جلی مەدەنی و سەربازی رێگرییان لە شاندی پارتی کرد".
 
لەلایەکی دیکەو، خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بەوەکالەت، لە لێدوانێکدا وتویەتی، " ئەوەی رێگری کردووە خەڵکی سڤیلن".
 
هەروەها حوسێن حەجی، سەرۆكی ئەنجوومەنی خۆسەری دیموكراتی لە شنگال كە سەر بە یەپەشەیە ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە ئاگاداربووین كە پارتی هێزی نەهێناوە و سوپای عێراق ئەوان دەپارێزن، بەڵام دەبووایە ئێمە ئاگاداری هاتنیان بووینایە و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێمەش بكرابووایە، چونكە ئێمەش چەند ساڵە بەرگری دەكەین و شەهیدمان داوە".


PM:02:30:02/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو