بارەگایەکی ئاسایش لە شنگال بۆردومانکرا
دیمەنی پاش بۆردومانەکە
وێستگە نیوز_
فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا، ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە لە شنگال ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی، یەکینەکانی پاراستنی شنگال "یەپەشە" یان بۆردمانکرد.
بەپێی سەرچاوە خۆجییەکانی میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لە بۆردومانەکەدا ناوچەیەکی گوندی بارێ-ی سەربە شنگالیان بۆردومانکردووە.
ئەوەشیان ئاشکراکردووە، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، بارەگایەکی ئاسایشی ئێزدییەکانیان لە گوندی بارێ-ی سەربە شنگال کردوەتە ئامانج و تائێستا زیانەکانی رووداوەکە دیارنین".
دیمەنی پاش بۆردومانەکە:
PM:07:44:02/09/2021
ئهم بابهته 2584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت