مەلا بەختیار: نەک ھەر خانەقین دەگۆڕێت، بەڵکو عیراقیش وەک خۆی نامێنێتەوە
وێستگە نیوز-
مەلا بەختیار رایدەگەیەنێت، ئەم دۆخە و ھەلومەرجەش نەک ھەر خانەقین دەگۆڕێت، بەڵکو عیراقیش وەک خۆی نامێنێتەوەو گۆڕانی بەسەردا دێت! چونک سیاسەتی ھەرێمایەتی، نە سیاسەتی نێو دەوڵەتی و نە سیاسەتی ناوخۆیش دۆخی ئێستای عیراق تاسەر قبوڵناکات.
مەلا بەختیار، پێشوازی لە ژمارەیەک لەخانمان و پیاوان لەچین و توێژە جیاوازەکانی خانەقین دەکات و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پێکەوە کارکردن و خەباتکردنی ژنان و پیاوانیش لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا، مەلا بەختیار رایگەیاند، خۆشەویستی شار و وەفاداری لەناو خانەقینییەکاندا، قوڵ و نمونەییە، بۆیە دڵتەنگ مەبن کە ئێستا خانەقین لەم دۆخەدا دەبینن، چونکە رۆژانێکی زۆر ناخۆشترمان بینیوەو تێپەڕیوە. ئێمەو مانانیش ئەگەر خزمەتێکمان لەرابردووەوە تا ئێستا بە خانەقین و خەڵکەکەی کردبێت، بەشێکە لە ئاکار و ویژدانمان ، لە خزمەتی خەڵک و خاکی کوردستان تا ھەبین درێغی ناکەین.
ھەر لەو دیدارەدا، مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەتا بزوتنەوەی رۆشنگەری نەبێ، دیموکراسی، مەدەنیەت، ئازادی، یەکسانی ژن و پیاو، پێشکەوتنی کۆمەڵ و پرسیاری ناباو قبوڵ ناکرێت و ھەتا رەخنەو پرسیاری ناباو نەبێ، ھەتا ئەقڵ نەبێ بە چەقی بیرکردنەوە، کەسایەتی تاک و کۆی کۆمەڵیش، لە کۆیلەیەتییەوە بەرەو سەقامگیری فکری ناڕوات و ناتوانێت وەک تاک و وەک کۆمەڵیش وەربگۆڕێت.
ھاوکات ئاماژەی بەدۆخی ئێستای خانەقین کرد و وتی: دۆخی ئێستای خانەقین، دۆخێکی راگوزەرەو سەرەنجام ئەم دۆخەش تێدەپەڕێت، چونکە بە درێژایی مێژوو خانەقین شارێکی زیندوو بووەو کوردایەتی تیایدا جۆشی خواردووەو ئەوەش وایکردووە، شارەکە بتوانێت بەرگەی ھەموو ئەو زوڵم و بەدبەختییە بگرێت کە بەسەریدا ھێنراوە.
راشیگەیاند، ئەم دۆخەو ھەلومەرجەکەش نەک ھەر خانەقین دەگۆڕێت، بەڵکو عیراقیش وەک خۆی نامێنێتەوەو گۆڕانی بەسەردا دێت! چونکە نە سیاسەتی ھەرێمایەتی، نە سیاسەتی نێو دەوڵەتی و نە سیاسەتی ناوخۆیش دۆخی ئێستای عیراق تاسەر قبوڵناکات.
PM:08:12:07/08/2021
ئهم بابهته 5648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت