نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی به‌پارێزگابوونى شنگال دەکەین و بۆ سه‌رخستنى لەگەڵ عێراق کاردەکەین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی حەوت ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خوشك و برايانى ئێزدى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق چاوه‌ڕوانييان له هه‌مووان هه‌يه و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵه‌كان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر و پێداويستييه‌كانيان دابين بكرێن، دەشڵێت، "پشتیوانی پرۆژەی به‌پارێزگابوونى شنگال دەکەین و بۆ سه‌رخستنى لەگەڵ عێراق کاردەکەین ".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ده‌بێ له‌ڕووى سياسی، ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تدارى، كارگێڕى، ياسايى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ى ئێزدييان و ته‌واوى پێكهاته‌كان فراوانتر و كاراتر بكرێت."
باسی لەوەشکردوە، پێویستە "كارى هاوبه‌شى زياتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رفێندراوانى ئێزدى رزگار بكرێن و چاره‌نووسى ونبووانيان ئاشكرا و يه‌كلايى بكرێته‌وه. ئاسايش و ئارامى سه‌قامگير بێت و ناوچه‌كانيان پارێزراو بن و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه، له هه‌مووشيان گرنگتر هه‌موومان هاوكار بين تا بڕوا و متمانه‌يان بۆ بگه‌ڕێته‌وه."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ داواكاريى به‌پارێزگابوونى شنگال دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵىی عێراق و پارێزگاى مووسڵ كار ده‌كه‌ين. داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى ياساى رزگاربووانى ئێزدى كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سندى كردووه، قه‌ره‌بۆى قوربانييان و خێزان و كه‌سوكاريان بكاته‌وه."
AM:10:46:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت