مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم كار دهكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنى خۆیان
وێستگه نیوز-
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت، "بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژنێکی پڕ لە شادی و بەختەوەری بێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 2ى ئابى 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین رایگهیاند، "بەو بۆنەیەوە خوشک و برا ئێزدییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێن و جێگەی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەری ئێزدییەکان بە هاوکاریی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
جەژنی چلەی هاوین یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکانی کوردانی ئێزدی و ساڵانە بە رێوڕەسمی جیاواز لە پەرستگای لالش بەڕێوەدەچێت. ئێزدیان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو جەژنەدا، لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانی باشووری کوردستان دەکەن کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی وەرزی هاوین بەڕێوەدەچێت.
دەقی پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
ب هەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ، پیرۆزباهییەکا گەرم ل خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. هیڤیدارم جەژنەکا پڕ شادی و بەختەوەری بیت.
ب ڤێ هەلکەفتێ، خوشک و برایێن ئێزیدی پشتراست دکەینەڤە، کو حکومەتا هەرێما کوردستانێ، هەموو شیانان دێ بکارئینیت، ژبۆ خزمەتکرنا پتر یا ئێزیدییان و کارکرن ژبۆ ڤەگەڕاندنەڤا ئاوارەیێن شنگالێ بۆ سەر جهـ و وارێن وان و ئاڤەدانکرنەڤا دەڤەرێن ئیزیدییان ب هەڤکارییا حکومەتا عێراقێ و جڤاکا نیڤدەولەتی.
هیڤیدارم ههرسال ئهڤ جهژنه وههموو جهژنێن دى، بخێر وخوشى وتهبایى و ب گیانێ پێكڤه ژیانێ دەرباز بکەین.
PM:01:46:02/08/2021
ئهم بابهته 3428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت