بەگرافیک.. لەماوەی خولەکێکدا چی لەسەر ئینتەرنێت روودەدات؟
وێستگەنیوز-
جیهانی تەکنەلۆژیا لەبنەڕەتدا جیهانێکی زۆر خێرایە بەتایبەت لەبابەتی بڵاوکردنەوە، ناردن، سەیرکردن و دابەزاندنی بابەتە جۆراوجۆرەکان، ماڵپەڕی AllAccess بەنزیکەی سەرجەم ئەو چالاکیانەی خستوەتەڕوو کە لەماوەی خولەکێکدا لەسەر ئینتەرنێت رودەدەن.
ماڵپەڕی AllAccess ئامارێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی لە ماوەی خولەکێکدا چ شتێک لەسەر ئینتەرنێت بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، لەبەشێکی ئامارەکەدا هاتووە لەماوەی 60 چرکەی هەر خولەکێکدا 500 کاتژمێر بەرهەمی ڤیدیۆیی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب YouTube بڵاودەکرێتەوە، هەروەها 695 هەزار کەس بەشداری دەکات لەو چالاکیانەی لە ئینستاگرامدا بڵاودەکرێنەوە.
زۆرترین چالاکی بەکارهێنەران لەبواری تەکنەلۆژی و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەرسێ تۆڕی کۆمەڵایەتی WhatsApp، Messenger و Facebook دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک لەهەر خولەکێکدا 70 ملیۆن نامە و چالاکی جۆراوجۆر بڵاودەکرێتەوە و هابەشی پێدەکرێت.
هەروەها تۆڕی کۆمەڵایەتی Tinder لەهەر خولەکێکدا دوو ملیۆن کەس بەکاری دەهێنێت و لەچالاکییەکانی ناو تۆڕەکەدا هاوبەشی دەکات، ماڵپەڕەکە دەڵێت تێکڕای خەرجی بەکارهێنانی سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە خولەکێکدا 1.6 ملیۆن دۆلارە لەساڵی 2021 دا.
لەماوەی خولەکێکدا چی لەسەر ئینتەرنێت روودەدات:
AM:11:06:01/08/2021
ئهم بابهته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت