سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن


وێستگەنیوز-

بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی (غش) قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە سبەی یەکشەممە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەکاتژمێر 6:30 بۆ کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی، سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن.

لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی (غش) قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریداوە بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەكوردستان لە سبەی یەکشەممە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەکاتژمێر 6:30 بۆ کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی، سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن.

لەدوای کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی ھێڵەکانی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 25-07-2021 دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە 18-8-2021 کۆتایی دێت. 


PM:09:36:24/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو