خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکرد.. سبەی کەشوھەوا چۆن دەبێت؟
دیمەنێک لە ڕۆژانی جەژن
وێستگە نیوز _
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و زەمینلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "سبه‌ى چوارشەممە پله‌كانى گه‌رما دابه‌زينێكى كه‌م به خۆوه ده‌بينێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ئەژماری خۆی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و زەمینلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئەمرۆ 20ی تەمموزی 2021. بڵاویکردەوە، " سبه‌ى چوارشەممە پله‌كانى گه‌رما دابه‌زينێكى كه‌م به خۆ وه ده‌بينێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ سێشەممە".
ئەوەشدەخاتەڕوو، "خێرايي با (10-25)كم دەبێت وه ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وى تۆزێكى سوك هه‌يه به‌تايبه‌ت له کاتەکانی نيوه‌ڕۆدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گه‌رمترين ناوچه‌ى ئه‌مڕۆ 2021/7/20 له هه‌موو عێراق و هه‌رێم قه‌زاى خانه‌قين بوو كه پله‌ى گه‌رمى 52.0 پله‌ى سيليزى تێدا تۆماكرا".
PM:09:48:20/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت