مەسرور بارزانی 73 ملیۆن دینار بۆ قوتابیانی شنگال دابیندەکات
وێستگه نیوز-
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 73 ملیۆن و 100 ھەزار دینار، بۆ پاڵپشتیی هاتووچۆی 657 قوتاب قەزای شنگال خەرجدەکرێت.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 73 ملیۆن و 100 ھەزار دینار، بۆ پاڵپشتیی هاتووچۆی 657 قوتابی قەزای شنگال خەرجدەکرێت، هاوکارییەکە ئەو قوتابیانە دەگرێتەوە کە تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی لە پارێزگای دھۆک دەکەن.
ساڵانی پێشوو وەزارەتی پەروەردە هوتێل و شوێنی مانەوەی بۆ قوتابیان دابیندەکرد، بەڵام ئەوەش کێشەی دیکەی هەبوو، مویهسهر حهجی بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال پێشتر باسى لهوهكردبوو، نزیکەی 700 قوتابی نۆی بنەڕەتییان هەیە کە بچووکن ناتوانن پشت بەخۆیان ببەستن.
بەشێک لە قوتابیانی شنگال خوێندنیان بە زمانی کوردییە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیان کەمی کردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو کێشانەوە کە تووشیان دەبن.
PM:06:45:18/07/2021
ئهم بابهته 22200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت