لە خانەقین خۆپیشاندەران و حکومەت لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن
دیمەنی بەشێک لە خوپیشاندەرانی خانەقین
وێستگە نیوز ــ
پاش دوو رۆژ خۆپیشاندانی بەردەوام و گرتنی رێگا دەرەکییەکانی شارەکە، خۆپیشاندەران و بەرپرسانی حکومی لە خانەقیـن گەشتنە رێککەوتنێک.
لە دەقی رێککەوتنەكەدا ھاتووە، ھەردولا خۆپیشاندەران و حکومەت، لەسەر 5 خاڵی سەرەکی رێککەوتون، لەوانە کارکردن بە مۆلیدە ئەھلیەکان بە بەردەوامی 24 کاتژمێر لەکارخستنی ژمارەیەک بەرپرسی کەمتەرخەم، چاککردنی دۆخی کارەبا، پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێریی خزمەتگوزارییەکانی خانەقیـن و کارکردنی گەنجان لە مەرزی مونزریە.
جێی ئاماژەیە، خۆپیشاندەران 10 ڕۆژ مۆڵەتیان بە حكومەت داوە تاكوو حاڵی ڕێكەوتنەكان جێبەجێ بكات، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر دەستپێدەکاتەوە.
بەھۆی خراپی دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە، زنجیرەیەک خۆپیشاندانی مەدەنی، لە دو رۆژی رابردودا لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە ئەنجامدرا و رێگا سەرەکیەکانی قەزاکە کە ھەندێکیان رێگای بازرگانی نێودەوڵەتین، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیران.
PM:08:26:02/07/2021
ئهم بابهته 4000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت