هێرشە تیرۆرستییەكانی داعش لە خانەقین كەمیانكردووە


وێستگە نیوز-

فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، "بەهۆی هەماهەنگیمان لەگەڵ سوپای عێراق لە دەوروبەری خانەقین، هێرشەكانی رێكخراوی داعش بەرێژەیەكی زۆر کەمیانکردووە".

لیوا محەمەد رۆستەم فەرماندەی میحوەری دووی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین ئەنجامی گەورەی هەبووە، بەهۆیەوە هێرشە تیرۆرستیەكان بە رێژەی 80% كەمیانكردووە، لەكاتێكدا دوو مانگ پێش ئێستا رێكخراوی داعش هەفتانە 3 بۆ 4 هێرشی لەناوچەكە ئەنجام دەدا.

ده‌شڵێت:"ئەو پرۆسانەی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان ئەنجامیانداوە لە دیالە و هەرێمی كوردستان ئەنجامی گەورەیان هەبووە و گورزێكی گەورە بووە لە رێكخراوی داعش و توانایانی بۆ ئەنجامدانی هێرش و رێگریكردنی تیرۆرستی لاواز كردووە."

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە رێكەوتوون لەسەر دامەزراندنی 4 ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە پارێزگاكانی دیالە، كەركوك و نەینەوا و دەوروبەری مەخمور، ئەوەش بەپێناو چارەسەركردنی بۆشاییە ئەمنییە لاوازەكان لە ناوچە كێشە لەسەرەكاندا.


PM:03:35:30/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو