حه‌یده‌ر شه‌شۆ: تائێستاش پەکەکە و گرووپەکانی حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا ماون
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان لە شنگال
وێستگەنیوز-
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان لە شنگال رایگەیاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانیان نه‌بووه به‌رامبه‌ر بەرێککەوتنی شنگال، چونكه له ئه‌ركی چاودێریكردنیدا هیچ فشارێكی بۆ كاراكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه به‌كارنه‌هێناوه، دەشڵێت، "تائێستاش پەکەکە و گرووپەکانی حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا ماون".
فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان لە شنگال بەکوردستان 24ی راگەیاندوە، "نەتەوە یەکگرتووەکان وەك پیویست کاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکردووە، لەکاتێکدا دەیان کەمپی ئاوارەکان له عێراق داخراون و ئاوارەکان گەڕێندراونەتەوە سه‌ر زێدی خۆیان، بەڵام هیچ زەمینەسازیەك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکراوە".
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئەوەشی خستوەتەڕو، "حكومه‌تی عێراق ئێستا ناونیشانی نوێ به‌و هێز و گرووپانه ده‌دات، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت شنگال جێ بهێڵن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به‌و هێز و گروپه چه‌كدارانه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له شنگال بمێننه‌وه، كه له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و گروپ و هێزانه‌ن بوونه‌ته هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی".
فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان باسی لەوەشکردوە، هه‌موو به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، كه له‌ڕساتیشدا حكومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به‌و رێككه‌وتنه نییه.
ئاماژه‌ی بەوەشکردوە، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و رێككه‌وتنه، چونكه له ئه‌ركی چاودێریكردنیدا، هیچ فشارێكی بۆ كاراكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه به‌كارنه‌هێناوه.
PM:12:30:12/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت