رووفاتی 11 ئێزدی له دهوروبهری شنگال دۆزرانهوه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی قەزای شنگال، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی دادی پزیشکی پارێزگای نەینەوا، رووفاتی 11 ئێزیدییان لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەری شنگال دۆزییەوە.
پۆلیسی قەزای شنگال ئاماژهی بهوه كردووه، رووفاتی 11 ئێزیدییهكان، کە لە ساڵی 2014ـهوه لەلایەن داعشەوە کوژرابوون، دۆزرایهوه، دواتر رووفاتەکان رەوانەی پشکنینی "دی ئێن ئەی" کران بۆ ناسینەوەیان.
تا ئێستا 85 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال و دەورووبەری دۆزراونەتەوە، كه لهلایهن چهكدارانی داعشهوه كۆمهڵكوژكراون.
AM:08:32:09/06/2021
ئهم بابهته 3824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت