قائیمقامی شنگال: پەکەکە هەژموونی تەواوەتی بەسەر شنگالدا سەپاندووە
مەخما خەلیل، قائیمقامی شنگال
وێستگە نیوز-
قائیمقامی شنگال رایگەیاند، بارودۆخی قەزای شنگال لە ئاستێکی خراپدایە، دەشڵێت، "پەکەکە هەژموونی تەواوەتی بەسەر شنگالدا سەپاندووە و هەڵدەستێت بە رفاندنی قەزاکەش".
ئەمڕۆ شەممە، مەخما خەلیل قائیمقامی شنگال بە میدیا عێراقییەکانی وتووە،"هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەژموونی تەواوەتییان بەسەر قەزای شنگالدا سەپاندووە".
دەشڵێت، "چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵدەستن بە رەوانەکردنی گەنجانی شنگال بۆ قەندیل بەمەبەستی راهێنان و دواتریش رەوانەی شنگالیان دەکەن".
قائیمقامی شنگال ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو ناوچەیە زۆر قورسە".
ئەوەشی خستەڕوو، "چارەسەری ئەو بارودۆخەی ئێستای شنگال، بریتییە لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان بەغدا و هەولێر".
لەدوای دەرکردنی گروپی چەکداری داعش لەناوچەکە، شنگال لەلایەن چەند هێزێکەوە لەوانەش هێزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەپەژە)، هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیەوە بەڕێوەدەبرێت.
هاوکات لەساڵی رابردووشدا، رێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمدا، بەمەبەستی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ شنگال، واژۆکرا، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:04:06:22/05/2021
ئهم بابهته 3616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت