حەشدی شەعبی لەخانەقین هێرشدەکاتەسەر بازگەیەکی ئاسایش
وێستگەنیوز-
ئەمشەو هێزێکی حەشدی شەعبی لەخانەقین هێرشیکردەسەر بازگەیەک لەنێوان هەردوو قەزای خانەقین و کەلار و ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشیان دەستگیرکرد، دوای ماوەیەکیش دەستبەسەرکردن هێزەکانی ئاسایشیان ئازاد کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی هێرشیانکردوەتەسەر بازگەی باوە مەحمود کە دەکەوێتە نێوان خانەقین و کەلار و بۆماوەیەک هێزی ئاسایشی بازگەکەیان چەک کردووە، دوای ماوەیەک دەستبەسەرکردن ئازادییان کردوون و چەک و پێداویستییەکانیان پێداونەتەوە.
دوای رووداوەکەش هێزەکەی حەشدی شەعبی بەھێزێکی زۆرەوە چوونەتە ناو قەزای خانەقین و نمایشی سەربازییان ئەنجامداوە.
بەوتەی بەرپرسانی سەربازی پێشمەگە لەگەرمیان هۆکاری ئەو رەفتارەی حەشدی شەعبی لەسنوری پارێزگای دیالە "بانگەشەی پێشوەختەی ھەڵبژاردنەو بۆ ترساندنی کوردە لە سنورەکەدا".
PM:11:51:17/05/2021
ئهم بابهته 4140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت