‌جەیک بەگ گۆرانییەکی نوێی بە ناوی “Never Can Tell” بڵاوکردەوە

وێستگە ستایل-

جەیک بەگ گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "Never Can Tell” بڵاوکردەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەریتانی، جەیک بەگ، سینگڵێکی نوێی بە ناوی "Never Can

Tell” بڵاوکردەوە کە وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێی l کارەکانی دادەنرێت.


ئەم گۆرانییە یەکەم بەرهەمی ئەلبوومە نوێیەکەیەتی بە ناوی Alamo، کە تێیدا جەیک بەردەوامە لەسەر شێوازە ناسراوەکەی خۆی کە تێکەڵەیەکە لە فۆڵک و ڕۆک.


هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییە، جەیک بەگ پلانی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی ئەکوستیک لە ستۆکهۆڵم بۆ ساڵی ٢٠٢٧ ڕاگەیاند.


جەیک بەگ کە لە تەمەنێکی زووەوە ناوبانگی دەرکرد، بەوە ناسراوە کە توانیویەتی شێوازی کلاسیکی گۆرانیبێژە بەریتانییەکان بۆ نەوەی نوێ نوێ بکاتەوە.


بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییە تەنها بەشێکە لەو شەپۆلە نوێیەی موزیک کە لە وەرزی پایزی

٢٠٢٦دا چاوەڕوان دەکرێت.


پۆپزاین، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦.


PM:09:23:02/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل