‌5 نیشانەی جددی کە نابێت پشتگوێ بخرێن

وێستگە ستایل-

دەرکەوتنی هەندێک نیشانە لە جەستەدا لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ سەرەتای چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار، هەربۆیە ئاگاداری ئەم 5 نیشانەیە بە: 

1- باوێشکی لە ڕادەبەدەر هەمیشە نیشانەی بێخەوی نییە، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی دەمارەکان، دڵەڕاوکێ یاخود خەمۆکی شاراوە و نەخۆشییەکانی دڵ.

2- بۆنی ناخۆشی ناو دەم مەج نییە تەنها پەیوەندیدار بێت بە کێشەکانی نێو دەم و ددانەوە، بەڵکوو دەکرێت بە هۆکاری ترشەڵۆکی گەدە، نەخۆشی شەکرە یاخود کێشەکانی جگەرەوە پەیداببێت.

3- ئاوسانی قاچەکان هەموو کاتێک مانای هیلاکی نییە، پەککەوتنی ئەندامە گرنگەکانی جەستە وەک هەریەکە لە دڵ، گورچیلەکان و جگەر دەبنە هۆی قاچ ئاوسان، سەرباری ئەمانەش نەخۆشی خوێنهینەرەکانی قاچ بە هەمان شێوە هۆکارێکی جددی ئاوسانی قاچەکانن.

4- شینبوونەوەی لەپڕی سەر پێست بە مانای زەبری دەرەکی نایەت، پێویستە پشکنین ئەنجامبدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی خوێن، شێرپەنجەی خوێن و کێشەکانی جگەر.

5- ئارەقکردنەوەی زۆر لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ تێکچوونی کاری هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە و هێلکەدانەکان، جگە لەمەش هەریەکە لە نەخۆشییەکانی شەکرە، سیل و شێرپەنجەی لیمفەگرێکان دەبنە هۆکاری ئارەقکردنەوە.


PM:04:31:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌