چۆن گرێ چەوری وکیسەی چەوری لە دومەڵ جیادەکرێتەوە؟
وێستگە ستایل-
ھەندێک جار کەسێک لەناکاو ھەست بە گۆشتێک دەکات لەژێر پێستیدا، ئەمەش کەمێک دڵەڕاوکێی تێدا دروست دەکات، بەڵام ئەم گۆشتە چەندین ھۆکاری ھەیە، دکتۆر نبیل عصام پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا بە شێوەیەکی سادە سێ جۆری باوی کیس دەخاتەڕوو، کە ئەمانەن:
1- گرێ چەوری (Lipoma): ئەم جۆرە گۆشتە بە گشتی نەرمە و بە ئاسانی لەژێر پێستدا دەجوڵێت، شێوەیەکی ناڕێکی ھەیە و کونێک یان دەمێک نییە لەسەر پێستەکە کە پەیوەندی بە بۆری چەورییەوە ھەبێت.
2- کیسەی چەوری (Sebaceous Cyst): لێرەدا گۆشتەکە ڕەقە و قەراغەکانی ڕێکن، بە ئاسانی لەژێر پێستدا ناچێت، بەڵکو نزیکە لە پێستەوە نووساوە و خاڵێکی تۆخ لەسەر پێستەکە ھەیە کە نوێنەرایەتی دەمی بۆری چەوری دەکات.
3- دومەڵ (Inflammatory Abscess): ئەمە بەھۆی ھەوکردن و کۆبوونەوەی دەردراوەکانەوە دروست دەبێت، لێرەدا گۆشتەکە ئازار بەخشە و پێستەکەی سوور ھەڵگەڕاوە و تا ڕادەیەک نەرمە کاتێک دەستی لێدەدرێت، ھەروەھا نیشانەکانی ھەوکردنی وەک تا، ئارەقکردنەوە و سەرئێشەی لەگەڵدایە.
ـ ڕێگە چارەسەرەکان ئەمانەن:
1- بۆ گرێ چەوری و کیسەی چەوری چارەسەرەکە بریتییە لە لابردنی بە نەشتەرگەری کاتێک گەورە دەبێت یان دەبێتە ھۆی ئازار یان ناڕەحەتی بەھۆی شوێنەکەیەوە.
2- بۆ دومەڵ، پێویستە دەستبەجێ چڵکەکەی دەربھێنرێت لەگەڵ پێدانی چارەسەری گونجاو بۆ ڕزگاربوون لە کاریگەرییە خراپەکانی.
PM:10:02:05/10/2025
ئهم بابهته 1128
جار خوێنراوهتهوه