سەرەکیترین نیشانەکانی نەخۆشی ALS چییە؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی ALS یەکێکە لە نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار کە سەرەکیترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بریتیە لە لاوازبوون و پوکانەوەی ماسولکەکانی پەلەکان و زمان و ماسولکەکانی قوتدان.
1- لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی ئەم نەخۆشییەدا نەخۆش توانای هەستان و ڕۆشتن لەدەست
دەدات، هەروەها توانای قسەکردن و قوتدانی تێکدەچێت.
2- لە کۆتاییدا نەخۆشەکە پێویستی بە هەناسەدانی دەستکردە بۆ هەناسەدان بەهۆی لاواز بوون و پوکانەوەی ماسولکەکانی هەناسەدان.
3- بە تێکڕا ئەم نەخۆشانە 3 بۆ 5 ساڵ دەژین، بەڵام %10 ی نەخۆشەکان زیاتر لە 10ساڵ دەژین.
PM:09:54:05/10/2025
ئهم بابهته 780
جار خوێنراوهتهوه