‌ڕۆژەکەت بە خواردنەوەی کوپێک ئاو دەستپێبکە

وێستگە ستایل-

دکتۆرە ئیلینا ئوستینۆڤا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایدەکات کە ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێکی ئاو بە گەدەی خاڵی لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی چالاککردنی سیستەمی هەرس و فەرمانی گورچیلەکان.

لای خۆیەوە ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنەوەی کوپێک بۆ دوو کوپ ئاو لە پاش هەستان لە خەو دەبێتە جێگرەوەی بڕی ئاوی لەدەستچوو لە کاتی خەودا کە ئەمەش سووڕی خوێن چالاک دەکات و خەستی خوێن کەمدەکاتەوە، بە جۆرێک مەترسی خوێن مەین بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

جێگەی باسە خواردنەوەی ئاو بە گەدەی خاڵی دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی چالاکی مێشک، بەو پێیەی کە مێشکی مرۆڤ پێویستییەکی زۆری بە خوێن و ماددە خۆراکییەکانە، سەرەڕای ئەمانەش ڕۆژانە خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێری و کۆنتڕۆڵکردنی کێشی لەش.

سەرباری ئەمانەش ئاو ڕۆڵێکی کارا دەبینێت لە شێوەی دەرکەوتن و تەندروستی هەریەکە لە قژ و پێستی مرۆڤ، بەجۆرێک خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست و بریسکانەوەی قژ دەدات، هەروەها ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ.


PM:09:47:05/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌