‌چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی میزەڵدان

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی میزەڵدان گەشەیەکی نائاساییە لە خانەکانی دیواری میزڵدان کە شوێنی هەڵگرتنی میزە، هەروەها باوترین شێرپەنجەی کۆئەندامی میزەڕۆیە  و زۆرجار دوای تەمەنی 50 ساڵی دەردەکەوێت،  پیاوان زیاتر تووشی دەبن وەک لە ژنان، لەم باسەدا دکتۆر هذیم خالد پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ باس لە چەند زانیارییەکی دروست دەکات سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە کە بریتین لە : 

1- جگەرەکێشان مەترسی تووشبوون بە ڕێژەی 3-4 هێندە زیاد دەکات.

2- نزیکەی 70-80% ی حاڵەتەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەدۆزرێنەوە، ئەمەش ڕێژەی چاکبوونەوە بۆ سەرووی 80% بەرز دەکاتەوە.

3- بەرکەوتنی درێژخایەن بە هەندێک ماددە پیشەسازییەکانی وەک ڕەنگ، لاستیک و چەرم مەترسییەکە زیاتر دەکات.

4- تەنانەت دوای چارەسەریش، نەخۆشییەکە لەوانەیە بگەڕێتەوە، بۆیە بەدواداچوون و پشکنینی خولی زۆر گرنگە.

5- خواردنەوەی ئاوی پێویست یارمەتی کەمکردنەوەی ماددە زیانبەخشەکان لە میزدا دەدات.


PM:12:20:04/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل